نوێترین تابلێتی كۆمپانیای سۆنی ئێستا له بازاردایه
له میانه‌ی به‌شداریكردن له پێشانگای ته‌كنه‌لۆژی IFA 2013 له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا،گه‌وره كۆمپانیای سۆنی یابانی نوێترین تابلێتی خۆی نمایش كرد كه ناوی Vaio Tap 11 و به سیسته‌می ویندۆز 8 ی مایكرۆسۆفت كارده‌كات .
قه باره‌ی شاشه‌ی ئه‌م تابلێته نوێیه 11.6 ئینجه و Full HD و كامێراكه‌ی 8 مێگا پێكسڵه و هه‌روه‌ها دوگمه‌ی پێكردنیشی له‌ئه‌له‌منیۆم دروست كراوه .
جگه له‌مانه‌ش ته‌خته كلیكێی یه‌ده‌گیشی له‌گه‌ڵه كه تایبه‌ته به تابلێتی سورفه‌یسی مایكرۆسۆفت، ئه‌مه‌ش بۆ به‌كارهێنان له كاتێكدا كه ته‌خته كلیلی خۆی كه له‌مسه ، له‌كار كه‌وت.
شایه‌نی باسه ئه‌م تابلێته ، سه‌پۆرتی هێله‌كانی په‌په‌یوه‌ندی نه‌وه‌ی سێ یه‌م و چواۆه‌م ده‌كات و هه‌روه‌ها USB 3.0 ی هه‌یه و micro-HDMI یشی هه‌یه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی تابلێته‌كه به شاشه‌ی ده‌ره‌كی .
وا بڕیاره ئه‌م تابلێته نوێیه له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه له ته‌واوی جیهان بڵاو ببێته‌وه و به‌ڵام كۆمپانیای سۆنی ئاماده‌نه‌بوو نرخه‌كه‌ی ئاشكرا بكات .
سه‌رچاوه‌ی: كوردیۆ-هه‌ڵه‌بجه ئێچدی