له ئهمهریكا سهنتهرێك بۆ چارهسهكردنی ئاڵودهبوون به نێت دهكرێتهوه
لەوویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەشێكی نەخۆشخانەیەك تایبەت كراوە بەو كەسانەی تووشی ئاڵوودەبوونی بەكارهێنانی ئینتەرنێت بوونە.
سهرچاوهی: كوردیۆ-P30KURD
ئاژانسی سی ئێن ئێن راپۆرتە هەواڵێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، لەناوەندی تەندروستی (برادفۆرد) ی وویلایەتی (پەنسلڤانیا) ی ئەمریكا پڕۆفیسۆرێكی ئافرەت بەشێكی تایبەتی بۆ ئاڵوودەبووانی ئینتەرنێت كردۆتەوەو لەماوەی 10 رۆژدا چارەسەری پێویست بۆ ئەو كەسانە ئەنجام دەدات.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكردووە، وەك سەرەتایەك لەتێستی كارەكە، چوار كەسی ئاڵوودەبوو لەو سەنتەرە سەرقاڵی وەرگرتنی چارەسەری گونجاوو پێویستن.