ئاڵووده‌بوون به كـــۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ركردنی
زۆرێك له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌پڕ ده‌ست ده‌داته كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت به‌تایبه‌تی بێگومان ئاسانه هه‌موو كه‌س ئازادن له به‌كارهێنانی ئینته‌نرێت و كۆمپیوته‌ر به‌گشتی زۆریش ئاسان فێر ئه‌بن چونكه بابه‌تێك و شتیێكی غه‌ریبه‌و هیچ ماندووبوونێكی نی یه تا ئه‌وه‌ی فێری ببیت , به‌ڵام گرفتێكی گه‌وره ئه‌بێت لێ قوتارت بێت له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه تووشت ئه‌بێت , چونكه بێ ئه‌ندازه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ئه‌بیت ئاگاداری خۆت نیت , له شه‌و ڕۆژێك دا له‌وانه‌یه زیاتر له 15 سه‌عات له‌خه‌ت بیت هه‌ر هه‌ستی پێ نه‌كه‌یت به‌ڵام وه‌ختێك ده‌زانیت < ئاڵوده ئه‌بیت پێوه‌ی كاتێكیش هه‌ستی پێ ئه‌كه‌یت كه یان ئه‌وه‌تا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌كار ئه‌كه‌وێت یان خه‌تی ئینته‌رنێت له شاره‌كه‌ت یان له لای خودی خۆت ده‌بردرێت یان تۆ بۆ جێگایه‌ك سه‌فه‌ر ئه‌كه‌یت و ئینته‌رنێتت لێ دا ئه‌بڕیت , ئه‌و كاته وا هه‌ست ئه‌كه‌یت كه برسیته‌و نازانیت چ برسێتی و چیت ئه‌وێت كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه هیچ برسیت نی یه له ئه‌سڵدا چاوت برسیه‌تی فكرت برسیه‌تی , و داوای ئه‌ڵێك ئه‌كات كه پێ ی ئه‌ڵێن ئینته‌رنێت , بۆیه له‌م كاته‌دا زۆر بێ تاقه‌ت ئه‌بێت و توڕه ئه‌بیت نازانیت چی بكه‌یت , كه ئینته‌رنێت ده‌ست كه‌وت ئه‌وكاته وا ئه‌زانی هه‌موو دونیا هی تۆیه كه چویته سه‌ر ئینته‌رنێت ئیتر هیچ برسیت نابێت هه‌موو مێشك و ئه‌قڵت ده‌بێت ئه‌و كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێته , جا جۆره‌كانی ئاڵووده‌بوون ئه‌توانم بۆتان باس بكه‌م به چه‌ند جۆرێك وه‌ك ئه‌و جۆرانه‌ی خواره‌وه:
1-ئاڵووده‌بوون به چاته‌كانی ئینته‌رنێت.
2-ئاڵووده‌بوون به ماڵپه‌ڕه سێكسی یه‌كان (ڕووته‌كان).
3- ئاڵووده‌بوون به سایته سیاسیی یه‌كان.
4-ئاڵووده‌بوون به یاری یه كۆمپیوته‌ری و ئینته‌رنێتیه‌كان.
5-ئاڵووده‌بوون به تایبه‌ت به فه‌یسبووك.
6-ئاڵووده‌بوون به سایت و پێگه گاڵته‌و ڤیدیۆ كلیپه‌كان.
ئه‌وانه هه‌مووی كێشه‌ن ئه‌گه‌ر بێت به پێ ی كات و سه‌رده‌مانه واته گونجاو كاری له‌سه‌ر بكرێت به پێ ی كات و ده‌رفه‌ت . بۆ پێداچونه‌وه به‌و كاره‌دا به كێشه‌یه‌دا چاره‌سه‌ر زۆره پێش ئه‌وه هه‌ندێك ئاسه‌وارو ده‌كه‌وته له‌سه‌ر كاریگه‌ری ئاڵووده‌بوون بۆتان ده‌خه‌مه‌ڕوو:
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر كۆمپوته‌ركار ئه‌كه‌ن به زۆری و زیاتر له پێویستی ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامانه‌ی هه‌یه:
1-له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌وه ئه‌و كه‌سه زۆر دوره په‌رێز ئه‌بێت و تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگا نابن.
2-به‌رده‌وام ئه‌و كه‌سه فكری ده‌ڕوات و جاری وا هه‌یه ده‌یه‌وێت نان بخوات یان ته‌له‌فۆن بۆ كه‌سێك بكات یان ئه‌گه‌ر خوێندكاره‌و ئه‌یه‌وێت سه‌عی بكات ئه‌وا سه‌عی بۆ ناكرێت و له‌بیری ده‌چێته‌وه.
3-كه‌سێكی ته‌مه‌به‌ڵ ده‌رده‌چێت له ڕووی كاركردن و په‌یداكردنی نان بۆ خێزانه‌كه‌ی یان بۆ خۆی و كه‌سێكه كاری نی یه یان خوێندنی ته‌واو كردوه‌و نایه‌وێت كاربكات.
4-ئه‌و كه‌سه له‌شی به‌ته‌واوی له ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه ته‌واو نی یه‌و به‌رده‌وام پشت ئێشه‌و مل ئێشه‌و چاوی داده‌به‌زێت و تووشی نه‌خۆشی چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه.
5-كاریگه‌ری بۆ سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی كتێیب و متابه‌عه‌كردن و سه‌یركردنی به‌رنامه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ته‌له‌فزیونه‌كان و واته به گشستی له جیهانی كتێب داده‌بڕیتَ.
6-توڕه‌بوون له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر زۆرێك هه‌ن جاری وه‌ها هه‌یه كۆمپیوته‌ره‌كانیان شكاندوه‌و زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی گه‌یاندووه , پاشانیش ئه‌و زه‌ره‌ره‌ی كه كردوویه‌ته‌ی له ڕووی مادیشه‌وه گرفتی هه‌یه چونكه بێ كاره‌و كاری نی یه ئه‌گه‌ریش چاكی بكاته‌وه‌وه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی دووباره تووشی پێداكێشان و شكاندن ئه‌بێته‌وه ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ی یان له‌گه‌ڵ كه‌سێك چات و یاری ئه‌كات یان بابه‌تێكی دیتوه‌و به‌دڵی نی یه ئه‌وكاته ئه‌و كاره ئه‌نجام ئه‌دات.
7-به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆر بۆ كڕینی وه‌حده‌ی ئینته‌رنێت و یان كڕینی سیدی و دیزدیی یاری و گۆرانی ئه‌وه‌ش به‌بێ به‌رنامه‌یی ئه‌وكاره ده‌بێته‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یو سامانی.
8-یه‌كێكی له‌و گرفتانه كات به فێرودان و له‌ده‌ستچوونی كات كه یه‌كه‌مین شته بۆ مرۆڤ. Continue reading “ئاڵووده‌بوون به كـــۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ركردنی”