مایكرۆسۆفت وه‌رگێڕێكی نوێ ی به‌رهه‌م هێنا بۆ ڕكابه‌ری گۆگڵ
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌یه پێویستی به ئینته‌رنێت نیه ، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت وه‌شانێكی نوێ ی بۆ به‌رنامه‌ی (Microsoft Translator) بۆ كاری وه‌رگێڕان خسته به‌رده‌ست به‌كاربه‌رانی هه‌ردوو سیسته‌می (ئه‌ندرۆید – ئای ئۆ ئێس ی ئایفۆن) ه‌كان له‌م ماوه‌یه‌دا
ئه‌و چه‌ند تایبه‌ت مه‌ندی باشی هه‌یه بۆ ڕكابه‌ری به‌رنامه‌ی (گۆگل ترجمه) كه ئیستا به‌زۆری به‌كار ده‌هێنرێت له لایه‌ن به‌كاربه‌رانه‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌ڵێت تایبه‌ت مه‌ندی ئه‌مبه‌رنامه‌یه ئه‌وه‌یه پێویستی به ئینته‌رنێت نابێت و له ڕێگا (Deep Learning) ئه‌توانیت به په‌نجه داگرتن له‌سه‌ر به‌شی مایك ئه‌توانیت قسه بكه‌یت و كاری وه‌رگێرانی پێ بكه‌یت هه‌روه‌ها به ڕێگای تێكست نووسین و پاشانیش كۆمپانیا ده‌ڵێت به ڕێگای وێنه كه ووشه‌یه‌ك هه‌بێت ئه‌توانیت له ڕێگای به‌شی (OCR) وێنه‌ی بگریت و ڕاسته‌وخۆ وه‌ری ده‌گێرێته سه‌ر ئه‌و زمانه‌ی ئه‌ته‌وێت به‌ڵام بۆ مۆبایلی ئایفۆن ، ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌ر یه‌كه‌و زمانی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵدا پێ ئه‌دات تا بتوانیت داونلۆدی بكه‌یت ئێستا ئه‌م به‌رنامه‌یه پشتگیری ده‌كات له 21 زمانی جیهانی له‌نێوانیاندا (زمانی چینی و توركی و فه‌ره‌نسی و ئه‌لمانی و هه‌روه‌ها زمانی هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی و ئیتالی و یابانیش) له‌خۆ ئه‌گرێت ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌ڵێنی به به‌كاربه‌ره‌كانی ئه‌یات كه به بێ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت كاری وه‌رگێران بكه‌ن بۆ خاوه‌ن مۆبایله‌كانی ئایفۆن له داهاتوودا ، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت به شێوازی (OCR) ئه‌توانن وێنه‌ی نووسراو تێكست بگرن و كاری وه‌رگێرانی پێ بكه‌ن بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید له داهاتوودا ئه‌وه‌ش ده‌كاته به‌رنامه‌یه‌وه ئێستا به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر هه‌ر دوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس به‌رده‌سته بۆ به‌كاربه‌ره‌كان