سامسۆنگ مۆبایلی شاشه‌ی (روچاڵ) ده‌خاته بازاڕه‌وه
كۆمیانیای سامسۆنگ بۆ دروستكردنی ئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان رایگه‌یاند، به‌نیازه موبایلێكی نوێ كه شاشه‌كه‌ی روچاڵه بخاته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره موبایلی له‌و جۆره دروستبكرێت.
سامسۆنگ ئاهه‌نگی راگه‌یاندنی موبایله نوێیه‌كه‌ی (گلاكسی نۆت 3)ی قۆسته‌وه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌رده له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی كه موبایلێكی شاشه روچاڵه و بڕیاره مانگی ئاینده بكه‌وێته بازاڕه‌كانی كۆریای باشوره‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بازاڕكاری كۆمپانیای سامسۆنگ جگه له‌وه‌ی وتی”موبایله نوێیه‌كه‌یان شاشه‌كه‌ی روچاڵه”، هیچ زانیارییه‌كی تری له‌باره‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه نه‌خسته‌ڕو.
پێشتر‌و هه‌ر له ئه‌مساڵدا كۆمپانیای سامسۆنگ له پێشانگایه‌كدا ژماره‌یه‌ك نمونه‌ی شاشه‌ی روچاڵی نمایشكرد‌و به‌ر له دروستكردنی موبایلی شاشه‌ی روچاڵ، ئه‌م ته‌نكنیكه‌ی له دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كانی ته‌له‌فزیۆندا به‌كارهێنا، به‌ڵام ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه كه شاشه‌ی روچاڵ بۆ موبایل دروستده‌كات.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی كۆمپانیاكه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوابه‌رهه‌می مۆبایلی گالاكسی 4 سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا و توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ریكۆردی فرۆشتنی زۆرترین ئامێری مۆبایل تۆمار بكات.
سه‌رچاوه‌ی: سایتی (سبه‌ی)