ئەو هۆکارانەی کار لە خێرای ئینتەرنێت دەکەن

لە ڕۆژگار ئەمڕۆدا ، ئینتەرنێت وەک سەرچاوەیەکی پێویست، لە ژیانی زۆربەی تاکەکانی کۆمەڵگەدا بوونی هەیە و ڕۆژ لە دوای رۆژیش بەکارهێنەرانی ڕوو لەزیاد بوون دەکەن لەسەرانسەری جیهاندا.

خێرایی، خاڵێکی سەرەکی هێڵی ئینتەرنێتە ، کە بەکارهێنەر لەکاتی هەڵبژاردنی هێڵێکی ئینتەرنێت دەبێ لەبەرچاوی بگرێ. بەڵام هەرچەند هێڵەکەت خێرا بێ ، هێشتا چەندین هۆکار هەن کە کاریگەرییان هەیە لەسەر خێرایی ئینتەرنێت و وادەکەن زانیارییەکان بەو خێراییە نەگوێزرێنەوە کە پێشبینی کراوە.

هۆکاروکاریگەری زۆر هەن، لەوانە:

1Speed-up-Internet-دووریت لە بورجی ئینتەرنێت: تاوەکوو دوررتربی داتاو زانیاری درەنگتر دەگات وە کاریگەرییەکان زیاتر دەبێ لەسەر هێڵەکەت.

2-ژمارەی بەکارهێنەرانی سەر هەمان بورج: تا بەژداربووی زیاتر لەسەر بورجەکە هەبن خێرایی کەمتر دەبێتەوە، بەیانیان زوو یان شەوان درەنگ هێڵی ئینتەرنێت خێراترە لە کاتەکانی دیکە چونکە بەژداربووی کەمتر لەو کاتانەدا ئینتەرنێت بەکار دەهێنن.

3-جۆری ئامێر و تەکنەلۆژیایی بەکارهێنراو: جۆری ئەو ئامێرانەی دەیانکڕی هەر لە ڕاوتەر و کەیبڵ تا دوای لە کۆمپانیای دابینکەری ئینتەرنێت جۆراوجۆرن، بە نەوەی جیاوازی ئینتەرنێت ئیش دەکەن.نوێترینیان خێراترینیانە.

4-بارودۆخ: کەش و هەوای باراناوی و تەم ومژ و بەفربارین کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە.

5-کارتی پڕکردنەوە و جۆری پلان: زۆربەی کۆمپانیاکان کارتی پڕکردنەوە یا پلانی جیاوازیان هەیە بە خێرای جیاواز، هەندێکیان ئەوپەڕی خێرای هێڵی کۆمپانیات پێ دەدات و جۆرێکی دیکەش هێواشترینی.

6-لەناوماڵ یا دەرەوەی ماڵ: لەناو ماڵدا چەندین هۆکاری وەک: شەپۆلی مۆبایل ، فڕنی مایکڕۆی ، و چەندین دەزگای کارەبایی دیکە ،وادەکەن شەپۆلەکانی بورج بەلاوازی بە ئامێرەکەت بگەن ، بەڵام هۆکارەکان کەمترن لەدەرەوەی ماڵ.

7-شوینی ڕاوتەر: پێویستە ئەو ئامێرەی ئینتەرنێت پەخش دەکات لە جێگەیەکی گونجاو دابنرێ ، بەجۆرێ سیگناڵەکان بەڕێک وinternet11 پێکی وەربگرێ و بنێرێ بۆ ئامێرەکانی دەوروبەر.

8-توانای ئامێرەکەت: توانای کۆمپیوتەرومۆبایل یان هەر ئامێرێکی دیکە لەڕووی هەبوونی ڕام و پڕۆسیسەر و وایفای توانا بەرز.

9-ژمارەی بەکارهێنەران: تاکوو ژمارەی بەکارهێنەرانی سەر هێڵی ئینتەرنیتەکەت زیاتر بێ ئەوا خێرایی کەمتر دەبێتەوە.

10-ژمارەی بەرنامە و یارییەکان: بۆنمونە گەر فەیس بووک ومێسنجەروئینستگرام و یوتیوب وە یارییەک کە سەرهێڵ ئیش دەکات لەیەک کاتدا ئیش بکەن، ئەوا ڕەنگە هەست بە خاوی ئینتەرنێت بکەی لەو کاتەدا.

11-ئەو وێب سایتەی سەردانی دەکەی: زانیاری سەر وێب سایتەکان لەسەر سێرڤەر هەڵگیراوە، بۆیە تاکوو شوێنی سێرڤەرەکان دورتر بێ زانیاریەکان درەنگتر دەگەنە بەردەستت.هەروەها کاتێ تۆ بۆ یەکەم جار سەردانی وێب سایتێک دەکەی کەمێ درەنگتر دەبێتەوە وەک لەجاری داهاتوو.

12-چاکسازی: ڕەنگە کۆمپانیا ئیشی تەکنیکی لەسەر بورجەکان یان هێڵەکان بکات و ببێتە هۆی خاوی ئینتەرنێت.ئەوە بەتایبەت لە کاتە درەنگەکانی شەودا ڕوو دەدات.

ئەم خاڵانەی سەرەوە چەند خاڵێکن و دەکرێ هۆکارگەلی زیاتر هەبێ و لێرە باس نەکرابێ. وەهەروەها ئەم خاڵانە دەکرێ یارمەتیدەربن لەدەست نیشانکردنی خاوی و هێواشی هێڵی ئینتەرنێتەکەت.

ئاماده‌كردنى : سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن

techeye.org

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *