به زمانی كوردی و به پیته كوردیه‌كات چۆن له فه‌یسبووك بنووسیت
زۆرێك به‌شداربووی فه‌یسبووك و یان به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك و ته‌نانه‌ت سایته‌كان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه له نووسینی زمانی كوردی به‌و پێیه‌ی كه هه‌ندێك پیتیان بۆ نانوسرێت له‌ناو فه‌یسبووك چونكه تا ئێستا زمانی كوردی بۆ ناو كیبۆردو لیستی زمانه‌كانی ویندۆزی حه‌وت زیاد نه‌كراوه , به‌ڵام به‌و دوایانه ویندۆزی هه‌شت هه‌ستا به زیادكردنی زمانی كوردی و یونیكۆد بۆ ویندۆزه‌كه , له ئێستادا بۆ ئه‌وه‌ی تۆی به‌كار هێنه‌ر بتوانیت پیته‌كوردیه‌كان بنووسیت به نموونه (پ , گ , ڤ . ژ . ڵا , ڵ ێ , ڕ ۆ ئه‌وانی دی) ئه‌وا سوود له‌و پڕۆگرامه خنجیلانه‌یه وه‌ربگره وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره ئه‌توانیت به‌كاری بهێنیت بۆ نووسینی پیته‌كوردیه‌كان له‌ناو فه‌یسبووك …. چۆنیه‌تی به‌كار هێنانی : به‌رنامه‌كه داونلۆد ده‌كه‌یت بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پاشان ئه‌و وێنه‌ی دیاره له شوێنه‌دا به فۆنتی عه‌ره‌بی ده‌نوسیت و پاش ته‌واو كردنی نووسینه‌كه‌ت كلیكی ووشه‌ی وه‌رگێڕان بكه بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ت به عه‌ره‌بی واته فۆنتی ئه‌لی كه‌ی عه‌ره‌بی نوسیوه بیگۆڕیته سه‌ر یونیكۆد به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پاشان كۆپی ئه‌كه‌یت بۆ ناو فه‌یسبووك و له‌وێ به‌كاری ئه‌هێنیت .. هیوادارم سوود له‌و به‌رنامه‌یه وه‌ربگرن Kurdish Unikurd , Uni Kurd
بۆ وه‌رگرتنی به‌رنامه‌كه كلیكه بكه لێره
……………………………………………………………