چه‌ند ئامۆژگاری بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت بۆ منداڵان زیاتر
پێویسته له سه‌ر هه‌وو تاكێكی ئه‌م كوردستانه‌مان كه به‌دوای زانست و زانیاری دا بگه‌ڕێن ته‌كنه‌لۆجیاش وه‌ك هه‌ر زانستێكی دیكه‌ی سه‌رده‌م زه‌مانه یه‌كێكی دیكه له عیلم و زانیاری یه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م دونیایه بێگومان گه‌ڕان به دوای زانست‌دا پێویسته‌و فه‌رزه له‌سه‌ر مان وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیمان فه‌رموویه‌تی: [طَلَبُ الْعِلْمِ فَرِيضَةٌ عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ] درودی خوای له‌سه‌ر بێت , كه‌واته پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی موسڵمان به كوڕان و كچانه‌وه به‌تایبه‌ت تر كه له‌م زانسته نوێ یه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه كه‌ڵك و سوود وه‌ربگرن و لێ ه‌ی بێ به‌ش نه‌بن , وه‌ك هه‌موو تاكێكی دی غه‌یره موسڵمان كه دروستكه‌ری وێب سایتی فیسبوك كه گه‌نجێكی یه‌هودیه‌و داهێنانێكی كردووه , تا ئێستا له دونیای ته‌كنه‌لۆجیاو زانیاری نوێ ی سه‌رده‌م جێگای ده‌ستی زۆر دیاره , بۆیه ده‌بێت تۆی گه‌نجی موسڵمان له‌وه ئاگاداربیت پێش جوه‌له‌كه‌و گه‌لانی دیكه‌ی غه‌یره موسڵمان ئه‌بێت تۆ پێشه‌نگ بیت چونكه سه‌روه‌ره‌كه‌ت پێ ی گوتویت و ئاگاداری كردویته‌وه كه به‌دوای زانست و زانیاری‌دا بگه‌ڕێت , ئێمه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌توانین وه‌ك یه‌كێك له پێویستیه‌كان به‌هۆكار دابنێین بۆ پێشكه‌وتن و به‌ره‌و پێشچونی وڵاتمان و زیاتر ناساندنی دین و نه‌ته‌وه‌و كه‌سایه‌تی و بیر‌و فكرمان له‌م ڕێگه‌یه‌وه , كه‌وایه ده‌بێت بگه‌ڕێن و بپرسین تا بگه‌ینه ئامانج و زانست و زانیاری وه‌ربگرین و داوابكه‌ین با له بێ باوه‌ڕانیش بێت چونكه پێشه‌واكه‌مان یه‌كه‌م كه‌س بوه له بێ باوه‌ڕان داوای زانست و زانیاری و فێركردنی كردووه نمونه‌شمان جه‌نگی به‌دربوو كه له بێباوه‌ڕان داوای كرد 70 دانه له منداڵی موسڵمانان فێربكه‌ن و به‌وه‌ش ئه‌توانن ئازاد ببن , بۆیه ئێمه‌ش ئه‌توانین ئه‌مڕله ڕێگای ئینته‌رنێت و زانستی ته‌كنه‌لۆجیا داوابكه‌ین و فێرببین به‌ڵام ئه‌بێت به وریایه‌وه بێت , چونكه بێباوه‌ڕان به‌رده‌وام له پلان و ته‌ڵه‌دان بۆ بۆ له‌خشته‌بردنی موسڵمانان ده‌بێت تۆ ته‌نها زانیاری به‌ه‌ڵكیان لێ وه‌ربگریت نه‌وكو بكه‌ویته ناو ته‌ڵه‌و داوه‌كه‌یانه‌وه , ئامۆژگاریم بۆ باوكان و دایكان ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كانیان له‌م زانسته نوێ یه بێ به‌ش نه‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كی دروست فێریان بكه‌ن و مامۆستا‌و كه‌سانی پسپۆڕ بۆیان دابین بكه‌ن تا له‌م زانسته فێر ببن , ئامۆژگاریم ئه‌وه‌یه ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان گونجاو نیه بۆ ئه‌م زانسته‌یه له‌كاتی فێربوونیان ئامۆژگاریان بكه‌ن و كۆنتڕۆڵیان به‌كه‌ن له هه‌ركاتێك ئه‌و زانیاری یه و ته‌كنه‌لۆجیاییه به‌كار ئه‌هێنن , چونكه ئه‌و زانسته‌یه جودایه له زانسته‌كانی دی , به‌تایبه‌ت تر ئینته‌نێت , ئه‌م زانیاری یه ئه‌بێت باوك و دایك ده‌ستی منداڵه‌كانیان بگرن چونكه چه‌كێكی بێ دوو كه‌ڵ و بیچ ده‌نگه له بۆ كوشتنی منداڵه‌كانیان له سه‌ره‌تای فێربوونیه‌وه , ئه‌بێت ته‌كنه‌لۆجیا به گشتی و ئینته‌رنێت و هه‌روه‌ها سته‌لایت و مۆبایل و ئامێره نوێ یه‌كانی دی زۆر بوون و منداڵ به‌رده‌وام به‌دوای شتی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت و ئه‌یه‌وێت شتانیچك فێربێت ته‌نها چاوی تێربكات وه‌ك یاری به‌رنامه گاڵته‌رجاڕیه‌كان و له‌وه‌ش زیاتر ئه‌بێت وریابێت له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌رده‌وام كۆنتڕۆڵا بكرێت منداڵه‌كه‌ی چونكه سایته سێكسی یه‌كان (پۆرنه‌كان) واته سایته ڕووت و به‌دڕه‌وشته‌كان یه‌كه‌مین ده‌رگایه بۆ له خشته‌بردنی منداڵه‌كه‌ت و دوای پێت كۆنتڕۆڵ ناكرێته‌وه ئه‌گه‌ر هات و به بێ كۆنتڕۆڵ و به‌بێ چاودێری تۆی دایك و باوك و هه‌روه‌ها براگه‌وره‌و بگره خوشكان و به‌خێوكه‌ر ی ئه‌و منداڵه‌یه گه‌ر وازت له منداڵه‌كه‌ت هێنا به ئاره‌زوی خۆی ئینته‌رنێت به‌كار بهێنیت یان سه‌ته‌لایت و مۆبایل و ئامێره‌كانی دی به‌كارهێنا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌وا ئه‌بێت ئاگاداربیت , پێویسته منداڵه‌كه‌ت بخه‌یته ژێر چاودێریه‌وه به دزیه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی ئاگاداربێت چاودێری بكه به به‌رنامه له‌سه‌ر كۆمپیته‌ر یان كامێرای كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بزانه منداڵه‌كه‌ت چی ده‌كات له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت چ ماڵپه‌رٍو سایتێك ئه‌كاته‌وه چونكه له‌سه‌ره‌تاوه كۆنتڕۆڵت كرد دوای ئه‌توانیت له‌كردنی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك زوو ڕێ ی لێ بگریت و ئامۆژگاریه‌كه‌ت زوو وه‌ر ئه‌گرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر وێڵت كرد به ئاره‌زووی خۆی به‌كارهێنا ئه‌وا ئاخره‌كه‌ی له‌ده‌ست چوونه‌و ئاسان بۆت نایه‌ته‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاست , ئه‌بێت دایك و باوك یان به‌خێوه‌كه‌ری منداڵ ئه‌و شتكانه‌ی گرنگن بیكه‌ن تا منداڵه‌كانیان تووشی له ڕێ لادان و تیاچوون نه‌بن , به‌تایبه‌ت بۆ ئینته‌رنێت و مۆبایل و سه‌ته‌لایت و تابلێته‌كان و ئه‌و ئامێرانه‌ی دی كه نوێ ن و دواییش دێن , پێویسته دایك و باوك زۆر به‌رپریارانه لاوه‌كانیان نه‌وه‌كانیان مه‌رج نی یه منداڵ بگره ته‌مه‌نی 18 ساڵی تاوه‌كو 23 و ئه‌و نێوه‌نده‌یه زۆر زیاتر ئه‌بێت ڕۆڵه‌كانیان له ژێر چاودێری و كۆنتڕۆڵیان بن له‌بۆ پاراستنیان تاوه‌كو پارێزراوبن , كۆمپیوته‌رێك كه ئینته‌رنێت له‌سه‌ری كار ئه‌كات , ئه‌بێت دایك و باوك ئه‌و كۆمپیوته‌ره به‌رده‌وام بیپشكن تا بزانن ڕۆڵه‌كه‌یان چی كردوه تیایدا‌و چ سایت و مه‌وقیعێكیی كردوه‌ته‌وه , ئه‌گه‌ر هاتوو وێب سایتێكی ڕووت كرابوویه‌وه ئاگاداری منداڵه‌كه‌ی بكات به ئامۆژگاری و به بێ هیچ توند‌و تیژیه‌ك , چونكه هه‌ڵه‌یه‌كی كردوه قابیلی هه‌موو ئاده‌میزادێكه به‌ڵام ئه‌بێت وریایانه ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ی تا ئه‌و ته‌مه‌نه گه‌یاندویه‌تیه به‌رهه‌م ئاواش له‌ئه‌وا قۆناغێكیشدا هێمنانه‌و ژیرانه له‌گه‌ڵی بكات و ئامۆژگاری بكات ئه‌وه كاری ئیبلیس شه‌یتانه‌و له‌ئێمه‌ی موسڵمانان ناشێته‌وه‌و هه‌وڵَ بدات دایك و باوك ئه‌و كۆمپیوته‌ره به ڕێگای به‌رنامه‌ی دژه وێب سایته‌كان كۆنترۆڵا بكات تا لاوه‌كانی بپارێزرێت له‌و مه‌وقیعه سێكسییه‌یانه‌و پارێزراو بێت و ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی , به‌و به‌رنامه‌یه‌ش ئه‌وترێت ئه‌نتی پۆرن واته دژه سێكسی یه‌كان , هه‌روه‌ها دانانی ووشه‌ی نهێنی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌و ئه‌و مۆبایله‌و ئه‌و سه‌ته‌لایته‌ش ته‌نها باوك و دایك ووشه‌ی نهێنی یه‌كه‌ی بزانن و نابێت منداڵه‌كه‌ی بیزانێت ته‌نها به وه‌رگرتنی ئیجازه له دایك و باوك ڕۆڵه‌كه‌ی بتوانێت كاری له‌سه‌ر بكات و سوودی لێ وه‌ربگرێت , سه‌ته‌لایت یه‌كیچكی دیكه‌یه له نه‌هامه‌تیه‌كان كه به هه‌مان شێوه‌ی ئینته‌رنێت بۆ كاری باش و خراپی هه‌یه ئه‌بێت زۆر ئاگاداربێت دایك و باوك چونكه سه‌ته‌لایت زیاتر كاریگه‌ر تره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی سێكسی تێدابێت ئه‌بێت زۆر ووریابێت ته‌نها ئه‌و كه‌نالانه‌ی سوودیان هه‌یه له‌ناو سه‌ته‌لایته‌كه‌یدا ببێت زۆر‌و بۆر نه‌بێت چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و سه‌ته‌لایته كه له بازار خه‌زنكرابێت كه‌ناڵی به‌د ڕه‌وشتی تێدابێت یان له‌سه‌ریان ووشه‌ی نهێنی دانرابێت ئه‌وه ئه‌بێت به زووی بیسڕیته‌وه چونكه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ت هه‌ر ڕۆژێك ئه‌بێت بیه‌وێت ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كه قفڵ (ووشه‌ی نهێنی) له‌سه‌ره بیكاته‌وه بزانێت چ كه‌ناڵێكه بۆیه وریابه له‌وا كه‌ناڵ و سه‌ته‌لایتێك با به‌رده‌وام كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ستی منداڵه‌كه‌ت نه‌بێت چونكه ئه‌و كار‌و پیشه‌ی خوێندنه به به‌رنامه سه‌یری یارو فیله‌مه‌كارتۆن و ته‌مسیلیه‌كان بكات با خوێندنه‌كه‌ی له‌ده‌ست نه‌یات , مۆبایلیش هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر منداڵ بوو نابێت منداڵ مۆبایلی پێ بێت چونكه منداڵه چ پێویست ئه‌كات , خۆ براگه‌وره نی یه تا مۆبایلی پێ بێت ئه‌گه‌ر , له‌حاڵه‌تێكدا بوو منداڵ مۆبایلی پێ بوو , بۆ حاڵه‌تی نه‌خۆشی یان هه‌ر بابه‌تێكی دی ئه‌وا ئاگاداری ببه با وووشه‌ی نهێنی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی نه‌بێت و به كه‌یفی خۆی به‌كاری بهێنێت و چی ویست بیكات و تێ ی بكات به‌تایبه‌ت ئه‌و مۆبایلانه‌ی زیاتر به‌رنامه‌و ئه‌پی بۆ دانه‌رێت و ئه‌نته‌رنێتی له‌سه‌ر ئه‌كرێته‌وه زیاتر وریای ببه , چونكه له‌وانه‌یه له ڕێگایه‌وه سایت و فیلمی نه‌شاو و ڕووت ی به‌ناو داخل بكات و وێنه‌و ڤیدیۆی نه‌باش و نا ئه‌خلاقی بۆناوی بنێرن له ڕێگای بلوتوزو میمیۆرییه‌وه بۆیه وریا به به‌رده‌وام ئاگاداری به و به‌رده‌وام بیپشكنه , جگه‌له‌وه‌ش هاوڕێكانی بزانه كێن كه ژماره‌ی مۆبایل و ته‌له‌فۆنیان بۆ ئه‌كات ئه‌وانه‌ش یه‌كێكن له هۆكاره‌كانی له‌خشته‌بردنی منداڵه‌كه‌ت به‌م ئامێره‌و زانسته‌ی خراپ به‌كاری ئه‌هێنێت , به‌ب به‌رنامه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بۆ بكه‌وه مۆبایله‌كه‌ی پێ بده به‌تایبه‌ت مندالانێك بۆ پیویستی مۆبایل هه‌ڵده‌گرن ته‌نها كاتی پێویستی پێ یان بده , سه‌ته‌لایت مه‌هێڵه شه‌وانه به‌دیار مسه‌لسه‌له‌كانه‌وه كاته‌كانیان به فیڕۆ بده‌ن و به پێ ی كات ڕێگه‌یان پیً بده‌ن به‌تایبه‌ت دایكان ئه‌بێت له‌وه‌دا زۆر ووریا بن به به‌رچاوی منداڵه‌كانیانه‌وه سه‌یری هه‌ڵقه‌و فیلمه‌كان نه‌كه‌ن به به‌رده‌وامی چونكه منداڵ چاوی لێ ئه‌كات دایكان به‌رپرسن له‌وه‌ی هه‌ر مسه‌لسه‌لێك ی نه‌شیاویان سه‌یر كرد به‌ر به‌رچاوی منداڵه‌كه‌یه‌وه نه‌ڵێت منداڵه‌و ئاگایی نی یه , بۆیه زۆر ترسناكه ئه‌بێت ئاگاداری ئه‌وه ببن . چونكه لاوان به‌تایبه‌ت به ته‌مه‌نی 13 تا 18 ساڵی قۆناغێكی زۆر ناسك و هه‌ستیاره له‌بۆ ئه‌و جۆره فیلمه سێكسی و ئیباحیانه‌ی كه له سه‌ته‌لایت و سایته به‌ده‌كانه‌وه بڵاو ئه‌كرێنه‌وه , بۆیه به پله‌ی یه‌كه‌م دایكان له‌ماڵه‌وه به‌رپرسن له ڕۆڵه‌كانیان و كچه‌كانیان به ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م و ئینجا كوڕه‌كانیان ئه‌بێت له لایه‌ن باوكانه‌وه زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ببێت و باوك ئه‌بێت له‌و نێوه‌نده‌دا بیباته به‌ر خوێندنی ده‌رسی قورئان و ئامۆژگاری مامۆستاكانی له‌سه‌ری كاریگه‌ری ئه‌بێت و زیاتر به ئیسلام و قورئان و ژیانی سه‌حابه به‌ڕێزه‌كان ئاشنابكرێن و ئامۆژگاری بكرێن له‌و ئامێر‌و سیسته‌مه نوێ یه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا سوود وه‌ربگرن به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وت , زۆر گرنگه لاوێك فێری ئه‌م زانیاری یه ببێت به‌ڵام بۆ كاری خێر‌و به‌سوود به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌بێت دووباره بزانین كاری خراپیشی بێ ئه‌كرێت و زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاو خێزانیش پێ ی تێك و هه‌ڵ ئه‌وه‌شێته‌وه , ئامۆژگاریم بۆ لاوه‌كان بگه‌ڕێن و سوودمه‌ند بن له زانیاری ئه‌گه‌ر كاری باشت پێ كرد بیچگومان به‌رده‌وام ئه‌بیت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌بێته هۆی بێزاربوون و داڕزانی بیر‌و هۆش و له‌ده‌ستدانی فكره‌و بیرچونه‌وه‌ی زۆر شت له‌میچشكت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م زانیاری یه‌ت بۆ كاری به‌دو نه‌باش به‌كار هێنا بۆیه ئه‌بێت یه‌كه‌م له خوا بترسن و پاشان گیان ئه‌خلاق و وڵات و خێزانه‌كه‌ت بیر نه‌چێته‌وه , ئامۆژگاریم بۆ باوكان كه یارده‌ی منداڵ و لاوه‌كانیان بن له‌گه‌ڵیاندا بن له‌م زانسته‌دا به پێ ی توانا تۆش فێری ببه ئه‌گه‌ریش نه‌توانی هه‌وڵبده فێرت بكات تا تۆش هه‌م زانیاری وه‌ربگریت و هه‌م ئاگا‌و چاوێربیت به‌سه‌ر لاوه‌كه‌ته‌وه ….. له‌كۆتایدا خوای گه‌وره له عیلم زانستی ته‌كنه‌لۆجیا بێ به‌شمان نه‌كات و به‌رده‌وام بین بۆ خزمه‌تی ئیسلام و وڵات و نیشتیمانه‌كه‌م..
نووسین و ئاماده‌كردنی: محمد أحمد هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئیمه‌یڵ:
muhamadonlines@yahoo.com